به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ«مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی دەوڵەتی کار بەڕێکەری عێراق ئەمڕۆ دووشەممە ١١ی ئۆکتۆبەر لە توییتێکدا نووسی: دەزگای ھەواڵگریی وڵاتەکەی ھەڵمەتێکی قورس و چەتوونی ھەواڵگرییانەی لە دەرەوەی سنوورەکان ئەنجام داو لە ئەنجام دا توانی، «سامی جاسم» سەرپەرشتی دراڤیی داعش و یاریدەری «ئەبوبەکر بەغدادی» سەرکردە خۆبەخەلیفەزانەکەی داعش قۆڵبەست کات.
کازمی وێڕای ڕاگەیاندنی ئەمە ھەواڵە ستایشی ھێزەکانی ھەواڵگری و ئاسایشت و ھەوڵەکانی کردن لە ئەنجام دانی ئەو فەرمانگرییە سەرکەوتووەدا.
«مستەفا کازمی» دوێنێ لەکاتی بەشداری کردنی لە پرۆسەی دەنگدان جەختی لەوە کردبووەوە کە ڕاگەیاندنی دەستکەوتێکی گرینگی ئاسایشتی دەخاتە ئەمڕۆ ھەتا شوێنێکی نەرێنی لە سەر ڕەوتی ھەڵبژاردنەکە دانەنێت.
342/